Kakor (cookies)

Kakor på uppsala.se

Vi använder nödvändiga kakor (cookies) för att webbplatsen ska fungera.

Vi skulle vilja sätta lite fler kakor för olika funktioner som hjälper dig som användare.
Vi vill också sätta kakor för statistik så vi kan analysera och förbättra webbplatsen.
Du kan när du vill ändra dina inställningar.

سۆرانی (sorani)

لاپەڕەی سەرەکی

بە خێر بێن بۆ ئۆپسالا! زیاتر لە 200.000 کەس لێرەدا دەژین. شارەوانی ئەم شارە لێپرسراوی کارگەلێک وەکوو چاودێری کردن لە منداڵان، قوتابخانەکان و چاودێری کردن لە بەساڵداچوانە. شارەوانی پێڕاگەیشتن دەکات بە دابین کردنی ئاو و پاڵاوتنی پاشاو؛ ئەم رێکخراوە کارگێڕی شەقامەکان، دەراندنی زبڵ، خاوێن کردنی شەقامەکان، پاراستنی ژینگە و بەرگری کردن لە ئاگرتێبەربوون لە ئەستۆی ئەودایە. سەرەڕای ئەمەش ئێمە کتێبخانەگەلێکمان هەیە و دڵنیاتان دەکەینەوە کە دەتوانن لە کاتی بێ ئیشیدا دەست راگەیشتنتان ببێت بە چالاکیگەلێکی جیاواز. هەروەها هەوڵدەدەین بەشی بازرگانی، وزە و خانوو باشتر بکەین. و کارگەلێکی زۆری تریش ئەنجام بدەین. بۆ ئێمە گرنگە کە دانیشتووانی شاری ئۆپساڵا لەو خزمەتگوزاریانەی که ئەم شارە پێشکەشی دەکات، رەزامەندیان هەبێت.

لێرەدا دەتوانن سەبارەت بە شێوازی هەڵسووڕانی کارەکان لەو شوێنەدا کە لە سەر ئەستۆی شارەوانییە، زانیاریگەلێکی زیاتر بخوێننەوە. لینکەکان زانیاری زیاتر بە زمانی سویدی پێشکەش دەکەن. کاتێک دەتانەوێت لە گەڵ لێپرسراوانی شارەوانیدا وتوووێژ بکەن، دەتوانن بە زمانی خۆتان یارمەتی وەرگرن؛ لە گەڵ ئەو فەرمانگەیەدا کە دەتانەوێت لە گەڵ لێپرسراوانی وتوووێژ بکەن، پێوەندی بکەن و ئەوانیش ئەگەر پێویست بوو لە گەڵ وەرگێڕێکی زارەکیدا پێوەندیتان پێوە دەکەن.

فێرکردنی زمانی سویدی

زمانی سویدی بۆ کۆچبەران، SFI، فێرکارییەکی سەرەتایی بە زمانی سویدی و سەبارەت بۆ کۆمەڵگای سویدییە.ئەم خزمەتگوزارییانە بۆ کەسانێک دانراوە کە زمانی دایکییان زمانی سویدی نییە. ئەگەر ئێوە لە شارەوانی ئۆپساڵادا ناوتان نووسیبێت ، دیپلۆمی دواناوەندی یا هاوسەنگی، و ژمارەیەکی تۆماری کۆمەڵایەتی  هەمیشەییتان هەبێت و تەمەنتان زیاتر لە 20 ساڵ بێت، دەتوانن لە پرۆگرامی SFIدا بەشداری بکەن. ئەگەر ئێوە مەرجەکانی فێربوونی زمان بە SFIتان نییە و دەتانەوێت زمانی سویدی فێر ببن، لە گەڵ سەنتەری خۆناسین بە قوتابخانەدا پێوەندی بکەن.
زانیاری زیاتر لە ماڵپەڕی SFI لە بەردەستتاندایە

تەندروستی و چاودێری

شارەوانی دەبێت دڵنیا بێت کە هەموو تاکەکان پشتیوانی پێویست بۆ وە ئەستۆ گرتنی لێپرسراوی لە بەرانبەر بارودۆخی ژیانیان هەیە. رەنگە پێویست بوون بە چاودێری گرێدراو بە چەمکگەڵێک وەکوو تەمەن، ئاڵۆزی لە کارکرد، ئازار دان، یان توندوتیژی لە پەیوەندییە نزیکەکاندا بێت.پشتیوانی دەتوانێت بریتی بێت لە یارمەتی دان لە ماڵەوە، شوێنی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکان، وتووێژ دەرمانی یان نوێنەرە یاساییەکان.
زانیاری زیاتر سەبارەت بە تەندروستی و چاودێری

خوێندن

منداڵان لە تەمەنی نێوان 1 تا 5 ساڵدا دەتوانن لە قوتابخانەگەلی پێش سەرەتایی دا ئامادە ببن. منداڵان مافی ئەوەیان هەیە لە تەمەنی سێ ساڵییەوە بڕۆنە بەشی پێش سەرەتایی. بە پێی یاسای سوید، مندالانی نێوان 6 تا 15 ساڵ دەبێت لە قوتابخانەکانی ناچاری (زۆرەملێی) نۆ-ساڵە (قۆناغەکانی 1-9) بخوێنن. ئەو لاوانەی کە قوتابخانەکانی ناچاری (زۆرەملێی) نۆ-ساڵە تێدەپەڕێنن، دەتوانن بە ویستی خۆیان لە قوتابخانەیەکی دواناوەندیدا بخوێنن. پاش لەوە، ئەوان بژاردەگەلێکی زۆریان بۆ خوێندن هەیە وەکو کۆلێج، زانکۆ، دامەزراوەکانی فێرکاری و فێرکاری گەورەساڵان. قوتابخانەکانی کەسی و دەوڵەتی بۆ منداڵان بۆ هەموو تەمەنێک هەیە، و لە ئۆپسالادا تاک دەتوانێت بڕیار بدات کە دەیهەوێت لە کامیەک لەوانەدا بخوێنێت. 
زانیاری زیاتر سەبارەت بە خوێندن

کار

خزمەتگوزاری دامەزران لە سەر کاری گشتی سوید (Swedish Public Employment Service) دڵنیا دەبێت کە ئەوانەی بۆ کار دەگەڕێن لە پەیوەندی لەگەڵ خاوەنکارە پۆتێنشێڵەکاندان (شاراوە). خزمەتگوزاری دامەزران لە سەر کاری گشتی سوید رێکخراوەیەکی دەوڵەتی و خۆڕاییە. زۆربەی جار شارەوانی بۆ کارگێڕانی نوێ ئاگادارینامە دەدات و لەگەڵ خزمەتگوزاری دامەزران لە سەر کاری گشتی سوید هاوکاری دەکات. 
زانیاری زیاتر سەبارەت بە خزمەتگوزاری دامەزران لە سەر کاری گشتی سوید

خانوو

لە شاری ئۆپسالادا، شارەوانی لە دۆزینەوەی خانوو یارمەتییەکی زۆری تاکەکان دەدات. ئەو خانووانەی کە شارەوانی هەیەتی ئەپارتمانگەلێکن کە خاوەن مافی کرێن کە Uppsalahem ئەوانە بەڕێوە دەبات. زیاد لەوەش نێوەندە تاکەکەسییەکان بۆ ئەپارتمانەکانی خاوەن مافی کرێ هەیە. 
زانیاری زیاتر سەبارەت بە Uppsalahem
زانیاری زیاتر سەبارەت بۆ خوێندکاران

ئەگەر ئێوە دەتوانن ئەپارتمانێک کە کرێچی هەیەتی یان خانوویەک بکڕن، ئەگەریی ئەوەیکە بە خێرایی خانوویەک بدۆزنەوە زۆرتر دەبێت. ئاژانسی خانووی زۆر بوونیان هەیە کە دەتوانن سەبارەت بەمە یارمەتیتان بدەن.

کتێبخانە و کولتوور

لە کتێبخانەدا ئێوە دەتوانن ، بۆ وێنە، کتێب قەرز بگرن، بە زمانە جیاوازەکان رۆژنامە بخوێننەوە و زانیاری دەستەبەر بکەن، زیاد لەوەیش شارەوانی ئەم شارە دڵنیاتان دەکاتەوە کە ئێوە دەتوانن لە کاتی بێئیشی خۆتاندا کارگەلێک، وەک بینینی مۆزەخانەکان، رۆشتن بۆ کۆنسێرتی مۆسیقا و بەشداریکردنی وەرزشەکان، ئەنجام بدەن. 
زانیاری زیاتر سەبارەت بە کولتوور و وەرزش

ئەگەر پێویستتان بە یارمەتی فریاکەوتنی هەبوو

شارەوانی بەرپرسی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری رزگارکردنە. کە زیاتر لە گرووپی ئاگرکوژاندنەوە پێکهاتووە. ئەگەر ئێوە پێویستان بە پەیوەندی دەسبەجێ لەگەڵ ئەوان، یان پۆڵیس یان ئامبولانسێک هەیە، لە ژمارە تەلەفۆنی 112 کەڵک وەربگرن. ئەم ژمارە تەلەفۆنە ئێوە بۆ ناوەندی رێکخستنی هەموو پەیوەندییە فریاکەوتنییەکان لێدەخات.

زانیاری زیاتر سەبارەت بە پشتگیری فریاکەوتنی. زێدە لەمەش ئێوە دەتوانن زانیاری سەبارەت بە کاتی وەرگرتنی یارمەتییەکانی نافریاکەوتنی دەستەبەر بکەن: بۆ وێنە کاتێک هەڕەشەتان لێکراوە یان لە لایەن یەکێک لە خزمانتانەوە کەوتوونەتە بەر توندوتیژی.